سەردانەکەی بلاسخارت بۆ ئێران نیگەرانی عێراقییەکانی لێدەکەوێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

جێنین هێنیس بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی تارانی پایتەختی ئێرانی کرد و ئەم هەڵوێستەش رەخنەی عێراقییەکانی لێکەوتەوە.

لەوبارەیەوە عێراقییەکان دەپرسن: چ ئەرکێک بلاسخارتی هانداوە بۆ سەردانکردنی تاران؟ تا لەبارەی هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراقەوە گفتگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بکات.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، ئەو چاوپێکەوتنەی رۆژی یەکشەممە، کە لەنێوان بلاسخارت و عەلی ئەکبەر ویلایەتی، راوێژکاری رابەری ئێران، لە تارانی پایتەخت بەڕێوەچوو، کاردانەوەی عێراقییەکانی لێکەوتووەتەوە.

رۆژی یەکشەممە، ماڵپەڕی فەرمی عەلی ئەبەر ویلایەتی بڵاویکردەوە، هەردوولا تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی عێراق و هەڵبژاردنی پێشوەختەیان کردووە.

لایخۆیەوە، ویلایەتی رایگەیاند، پێویستە هیچ وڵاتێک دەستوەرنەداتە کاروباری عێراق لەبەرئەوەی حکومەت و گەلی عێراقی خاوەنی بڕیاری خۆیانن.

بڕیارە رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی داهاتوو، هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق بەڕێوەبچێت، لەکاتێکدا پێشتر بڕیاربوو مانگی حوزەیران ئەنجامبدرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا