نەتەوە یەكگرتوەكان داوایەكی بەپەلە ئاڕاستەی عێراق و هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس

نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایدەگەیەنێت “ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان هەڕەشە لە سەقامگیریی عێراق دەکەن”.

جێنین هێنیس بلاسخارت، نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی ئیدانەی هێرشەكانی شەوی ڕابردووی سەر هەرێمی كوردستان دەكات دەڵێت ” ڕووداوەکانی شەوی ڕابردوو لە هەرێمی کوردستان نموونەیەکی دیکەی هەوڵە سەرکێشییەکانن بۆ هاندانی ئاڵۆزییەکان و هەڕەشەکردن لە سەقامگیریی عێراق”.

نوێنەری ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان داوای لە هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد بەپەلە كار بۆ ڕێگریكردن لە هەڵكشانی ئەو ڕووداوانە بكەن.

شەوی 14ى نيسان هێرشکرایە سەر بنکەی هاوپەیمانان لەناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر،هاوكات هەرشەوی رابردووە سێ موشەک ئاراستەی سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی زێلکان سەر بە قەزای شێخان کران.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا