مارسیدس سەیارەی کارەبایی دروست دەکات

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای مارسیدس نوێترین ئۆتومبیلی کارەبایی EQA، ئاشکرا کرد لە پلانیدایە بۆ ساڵی داهاتووە بواری دروست کردنی ئۆتومبیلی کارەبایی فراوان بکات

وتەبێژی کۆمپانیای مارسیدس دەڵێت، بڕیارە ئۆتومبیلی EQAلەسەر دەستی کۆمپانیای ئەڵمانی GLA بۆ دروست کردنی ئۆتومبێل دروست بکرێت.

تایبەتمەندیەکی ئۆتومبیلە نوێیەکە باترییەکەیەتی کە ٦٦.٥ کیلۆ واتە، کە دەتوانیت ٤٨٦ کیلۆمەتر پێی بڕۆیت نرخی ئۆتومبیلەکە، ٣٩.٩٥٠ ئیۆرۆ دەبێت واتە ٤٨.٤٤٠ دۆلار.

کۆمپانیاکە ڕایگەیاند، کە لە پلانیدایە مۆدێلی زیاتر لەو ئۆتومبیلە بەرهەم دەهێنێت، وەک درێژ کردنەوەی مەودای گواستنەوە، هەروەها دروست کردنی جۆری 4X4، هەروەها ڕۆیشتن ماوەی ٥٠٠ کلۆمەتر.

تایبەتمەندیەکانی ئۆتومبیلی کارەبایی EQA مارسیدس

١-دانانی دوو شاشە بە پێوانەی ٧ئینج و ١١.٢٥ ئینج، شاشەکان بۆ پێشاندانی زانیارییە سەرەکیەکانی ئۆتۆمبیلەکەن

٢-شاشەیەکی لەمس بە پێوانەی ٥٦ ئینج

٣-دانانی سیستمی هەڵبژاردنی ڕێگەی خێراو کەش و هەوای گونجا

٤-بزوێنەرەکەی هێزی ١٨٨ ئەسپی هەیە

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا