پەیکەری “ئەنسیستۆر” گەشتیاران لە نیویۆرک سەرسام دەکات

پۆڵەتیک پرێس

پەیکەرێکی بڕۆنزی بەرز بە 24 سەرەوە سەرنجی خەڵکی ناوچەکە و گەشتیارانی ڕاکێشا، دوای ئەوەی بەم دواییانە لە پارکی ناوەندی بەناوبانگی نیویۆرک دانرا.

پەیکەرەکە کە بەرزییەکەی شەش مەترە و ناوی”ئەنسیستەر”ە لەلایەن هونەرمەندی بەڕیتانی هیندی بارتی خەیر “وێنەی دایکێکی جیهانییە”، ئەو کارە هونەرییەی کە تا ڕادەیەک بەپێچەوانەی پەیکەرە برۆنزییە لاوەکییەکانی ڕۆژئاواوە وەستاوە کە یادی کەسایەتی ڕووداوەکانی مێژوو دەکەنەوە، بە بەرزخوازترین کاری هونەرمەند بارتی خەیری لەدایکبووی لەندەن تائێستا دادەنرێت.

لە دەروازەی باشوری ڕۆژهەڵاتی ناوەندی، کە ڕۆژانە دەیان هەزار کەس تێدەپەڕن، لە سندوقی هونەری گشتی چەند مانگ جارێک کارێکی نوێ لەلایەن هونەرمەندێکی جیاوازەوە نمایشدەکرێت، وابڕیارە تا مانگی ئابی 2023 نامیشکردنی پەیکەری”ئەنسیستۆر”بەردەوام بێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا