پۆڵەتیک پرێس
شاژنی بەڕیتان ئیلیزابێسی دوووم وەک دووەم کەس کە درێژترین ماوەی پاشایەتی لە مێژوودا هەیە دیاریکرا، لەدوای پاشای کۆچکردووی فەڕەنسا لویس14.
ئیلیزابێس بەسەر پاشای تایلاند بەهمیبۆڵ ئەدۆلیادیج سەرکەوت کە لەساڵی 2016دا مرد و ماوەی پاشایەتییەکەی 70 ساڵ و 126 ڕۆژبوو، ئەگەر شاژن تا مانگی ئایاری ساڵی 2024 لەسەر تەختی پاشایەتی بمێنێتەوە نازناوی درێژترین پاشای لە دەوڵەتی دەسەڵاتداردا پێدەدرێت.
شاژن لەدوای مردنی باوکی لەساڵی 1952 دەسەڵاتی پاشایەتی وەرگرت، لە ئەیلولی 2015دا بوو بە درێژترین پاشای مێژوویی بەڕیتانیا کاتێک سەرکەوت بەسەر ماوەی حکومی داپیرەی شاژنە ڤیکتۆریا.