بەڤیدیۆ..نانەوایەک دراوی زێڕ لە شیرینیەکیدا دەشارێتەوە

پۆڵەتیک پرێس

نانەوایەکی بەلیجیکی بەهای 500 یۆرۆی ئاڵتونی لە کێکێکدا شاردەوە، کە بەگشتی پێی دەوترێت”کێکی پاشاکان”.

لوک دو ڤێرت، خاوەنی نانەواخانەی برۆکسل، بە “یۆرۆ نیوز”ی ڕاگەیاند، پرۆسەی دانانی ئەو دراوە زێڕانەی کە پێشتر ئەنجامیدابوو سەرکەوتنێکی گەورەی لەلایەن کڕیارەکانەوە بەدەستهێنا، بەشێوەیەک ئەمساڵ چوار پارچەی لەو دراوە دروستکرد بۆئەوەی بەشێوەیەکی هەمەڕەکی بیخاتە ناو ئەو کێکانەی دەفرۆشرێن.

سەرەڕای سەرکەوتنی گەورەی کارەکەی، لوک دو ڤێرت نیگەرانی خۆی نەشاردەوە سەبارەت بەو دۆخە دژوارەی جیهانی پێدا تێپەڕدەبێت، ڕوونیکردەوە نانەواکەی بێبەش نییە لەو قەیرانە ئابوورییەی ئەوروپای گرتۆتەوە، ئاماژەی بەوەشکرد نرخی ئەو ماددە خاوانەی لە نانەواکەیەدا بەکاریدەهێنێت ئەمساڵ گرانتر بوون، چونکە نرخی کەرە، ئارد و بادەم زۆر زیادی کردووە، جەختی لەوەشکردەوە لیستی کڕیارەکان کە بەپەرۆشەوە چاوەڕێی کێکی پاشاکان دەکەن زۆرجار لە کاتژمێرەکانی سەرەتادا دروستدەبن، لە ساڵانی ڕابردوودا کێکەکان بەخێرای تەواودەبوون و دەبووە هۆی نائومێدکردنی بەشێکی زۆری ئەو کەسانەی چاوەڕوانیان دەکرد، دو ڤێرت بەپەرۆشەوە دەیەوێت ئەمجارە خۆی لەو کارە بەدووربگرێت و ڕێگری لە دروستبوونی ئەو کێشەیە بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا