وەزارەتەكانی ناوخۆ و پێشمەرگە لەسەر پێكهێنانی هێزێكی هاوبەش رێككەوتن

پۆڵەتیك پرێس

هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لەسەر میكانیزمەكانی پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بۆ چاودێری خاڵە سنورییەكان رێككەوتن.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، هەردوو وەزیری پێشمەرگەو ناوخۆ كۆبونەوەو تاوتوێی چۆنیەتی جێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانیان بۆ پێكهێنانی هێزێكی تایبەت بەنەهێشتنی دیاردەی قاچاخچێتی لە خاڵە سنووریەكان كردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەردولا لە سەر میكانیزمی پێكهێنانی ئەو هێزەو دابەشكردنی ئەركەكانی رێككەتن و بڕیارە بەمنزیكانە هەنگاوەكانی دروستكردنی ئەو هێزە دەست پێبكات.

بڕیاری پێكهێنانی هێز بۆ چاودێری خاڵە سنوورییەكان لەكاتێكدایە، ماوەیەكی زۆرە بەشێك لەپەرلەمانتاران باس لەوە دەكەن، رۆژانە كاری قاچاغی‌و نایاسایی لەدەروازە سنوورییەكان دەكرێت.

لە چەند رۆژی رابردوشدا حكومەتی هەرێم بەمەبەستی بنەبڕكردنی دیاردەی قاچاخچێتی، هەردوو وەزارەتی ناوخۆو پێشمەرگەی راسپارد تاوەكو لیژنەیەكی هاوبەش بۆ ئەو پرسە پێكبهێنن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا