ناسا تەلسكۆبێكی نوێ دروستدەكات

پۆڵەتیك پرێس

ئاژانسی ناسا دروستكردنی تەلسكۆبێكی نوێی لە حوزەیرانی ساڵی ٢٠٢٤ بۆ نیسانی ساڵی ٢٠٢٥بەناوی Spherex راگەیاندووە، لەبەرنامەیدایە بینێرێتە بۆ شایی ئاسمان بۆ زانینی زانیاری لە بارەی ئەو تەقینەوانەی، لە بۆ شایی ئاسماندا ڕوو دەدەن هەروەها ژیان لەسەر هەسارەکانی تر.

ناسا ڕایدەگەیەنێت، کە دروست کردنی تەلیسکۆبەکە لە قۆناغی سی دایە ، بەرەو کۆتایی دەڕوات لەسەر دیزایین کردن و دروست کردنی ئامێرو بەرنامەکان ڕێکەوتنیان کردووە .

کار و گرنگی تەلیسکۆبی ناسا

تەلیسکۆبی سفێرێکس بە قەبارەی ئۆتومبیلێکی بچوک دروست کراوە، کە کێشەکەی ١،٢ تۆن دەبێت، تیشکی ڕووناکی بۆ دابین کراوە، لە ماوەی دوو ساڵ دا چوار جار داتاو ڕووداو نەخشەکانی بۆشایی ئاسمان تۆمار دەکات .

ئالین فارینگتۆن بەڕێوبەری پرۆژەی سفێریکس دەڵێت کە ، تەکنیکێکی پێشکەوتوو لەم تەلیسکۆبەدا هەیە وێنەی ڕەش و سپی بە شێوەی ڕەنگاو ڕەنگ پێشان دەدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا