زێت تی ئی مۆبایلێکی نوێ بەرهەم دەهێنێت

پۆڵەتیک پرێس

کۆمپانیای زێت تی ئی مۆبایلێکی تایبەت بە یاریکردن بەناوی ڕێد ماجیک6 ئێس پڕۆ بەرهەم دەهێنێت.

ڕێد ماجیک6 ئێس پڕۆ لە ئەلەمنیۆم دروستکراوە کێشەکەی 220 گرامە، دووریەکەی(9.8/77.1/196) ملیمە، شاشەکەی لەجۆری ئەمۆلیدە بەقەبارەی 6.8 ئینج و دیقەی پیشاندانی 2340/1080 پێکسڵ و شەپۆلی 165 هێرتز، چارەسەرکەری سناپ دراگۆن888 پڵەس و چارەسەرکەری وێنەی ئەدرینۆ660ی تێدابەکارهاتووە.

ZTE Nubia Red Magic 6 unboxing, camera, antutu, gaming | ASMR - YouTube

مۆبایلەکە سێ کامێرای بنەرەتی بەدیقەی(64+8+2) مێگاپێکسڵ هەیە، دیقەی کامێرا سێڵفیەکەی هەشت مێگاپێکسڵە، ڕامەکەی سێ جۆرە 12 یان16 یان 18 گێگابایتە، میمۆریەکەشی سێ جۆرە 128 یان 256 یان 512 گێگابایتە، خێرای پاتریەکەی 4500 میلی ئەمپێرە، مۆبایلەکە بە ڕەنگەکانی ڕەش و خۆڵەمێشی و نرخی 740 دۆلار بەردەست دەبێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا