پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌م وه‌رزه به‌شێوه‌یه‌كی چاوه‌رواننه‌كراو دوای هاتنی رۆناڵد كۆمان ئیداره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لویس سوارێزی هێرشبه‌ری یانه‌كه‌ی دایه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید.
كه‌چی دوای رۆشتنی ئه‌و یاریكه‌ره میسی دڵته‌نگی خۆی راگه‌یاند بۆ بریاره‌كه و پێی وابوو ده‌بوو ئاوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سوارێزدا نه‌كرێت، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ تیپه تازه‌كه‌ی بووه به گۆڵكار و ده‌وترێت تاكه هێرشبه‌ره له‌كاتی پێویستدا گۆڵ بۆ یانه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌ویش وایكردووه سوارێز چه‌ندین ئاماری گه‌وره‌و سه‌ره‌نج راكێشی تۆمار بكات.
به‌مجۆره:
13 لێدانی بۆ گۆڵ هه‌یه
9 گۆڵی تۆمارکردووە و گۆڵكاری لالیگایه
تەنیا 4 لێدان و ده‌رفه‌تی گۆڵ نەکردووە
هه‌روه‌ها لەکۆتا سێ یاریی بە گۆڵی سوارێز ئاتله‌تیكۆ لەیەکسانبوون ڕزگاری بووە.