یۆرۆ لیگ گەیشتە قۆناغی پێش كۆتایی

پۆڵەتیك سپۆڕت


بە ئەنجامدانی دوو یاری تر لە شەوی ڕابردوودا تەواوی یارییەكانی قۆناغی 8 ی یۆرۆ لیگ بەڕێوەچوون كە تیایدا دوو یانەی تر سەركەوتنیان مسۆگەر كرد بۆ قۆناغی پێش كۆتایی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەردوو یانەكانی مانچستەر یونایتد و ئینتەر میلانۆ.

یانەكانی سڤیلیای ئەندەلوسی ئیسپانی و شاختاری ئۆكرانی سەركەوتنیان بەرامبەر بە یانەكانی ویلڤەرهامتۆنی ئینگلیزی و بازڵی سویسری تۆمار كرد و خۆیان گەیاندە قۆناغی پێش كۆتایی كە تیایدا شەوی یەك شەممەی داهاتوو سڤیلیا و مانچستەر یونایتد ڕووبەڕوو دەبنەوە و شەوی دووشەممەش هەردوو یانەكانی ئینتەر و شاختار ڕووبەڕوو دەبنەوە بۆ دەستەبەر كردنی هەردوو بلیتەكانی جەمسەرانی یاری كۆتایی پاڵەوانێتییەكە كە دووەم گەورەترین پاڵەوانێتییەكانی تۆپی پێ یە لە سەر ئاستی كیشوەری ئەوروپا.

شەوی ڕابردوو سێ‌ شەممە
سڤیلیا 1 x ویلڤەرهامتۆن 0
بازڵ 1 x شاختار 4

قۆناغی چوار گۆشەی زێڕین

شەوی یەك شەممەی داهاتوو 12 – 8
سڤیلیا X مانچستەر یونایتد

شەوی دووشەممەی داهاتوو 13 – 8
شاختار X ئینتەر

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا