گواردیۆلا و كوڕان لە لە ولڤەرهامتۆنی پرتوگالیان بردەوە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
یارییەكانی هەفتەی دووەمی خولی پریمەرلیگ سەرجەمیان بە كۆتا هاتن تیایدا لە دوا شەوی هەفتەكەدا دوو یاری بەڕێوەچوو لە یەكەم یارییاندا یانەی ئەستۆن ڤێلا میوانداری شیڤێڵد یونایتدی كرد و بردنەوەی لە بەرامبەر تۆمار كرد.

لە دووەم یاری شەوەكەدا كە كۆتا یاری هەفتەی دووەمی پریمەرلیگیش بوو یانەی مانچستەر سیتی بووە میوانی یانەی ولڤەرهامتۆن لە سەر یاریگای ئەندریا مارینەر وەك ئەوەی یانە شینەكەی شاری مانچستەر بەرامبەر بە هەڵبژاردەی پرتوگال یاری بكات بە بێ‌ دۆن كریستیانۆ وا بوو بەو پێیەی لە ئێستادا یانەكەی نونۆ خاوەنی 11 یاریزانی پرتوگالییە تەنانەت درێسی سێیەمی ئەو یانەیەش لە شێوەی درێسی هەڵبژاردەی پرتوگال دایە.

بەرگی سێیەمی یانەی ولڤەرهامتۆن وەك بەرگی هەڵبژاردەی پرتوگالە

هەر لە سەرەتاوە كوڕانی میستەر پیپ بڵا دەستی خۆیان نماییش كرد و توانیان بە دوو گۆڵ پێش بكەون دواتر و لە خولەكەكانی نیوەی دووەمی گێمی دووەمدا یانەی خاوەن یاریگا بە تۆمار كردنی گۆڵێك گەڕایەوە، بەڵام كوڕانی پیپ لە كۆتاییدا هەر جیاوازییەكەیان بە 2 گۆڵ هێشتەوە و گۆڵی دڵنیاییان تۆمار كرد.

ئەنجامی یارییەكانی شەوی دوو شەممە
ئەستۆن ڤێلا 1 X شیڤیڵد 0
ولڤەرهامتۆن 1 X مانچیستەر سیتی 3

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا