پۆڵەتیك پرێس:
GRAND Cherokee یەكێك بووە لە باشترین ئۆتومبیلەكانی دوو سەدەی ڕابردوو لە جیهاندا، كە چەندین تایبەتمەندی جیاوازی لە خۆ گرتووەو بەردەوام لە بەرەو پێشچوون بووە.
بەپێی زانیارییەكان ئۆتومبیلە نوێیەكەی كۆمپانیای جێب، لەسەر شێوەی Giorgio و ئۆتومبیلەكانی alfa Romeo guilia و stelvioدروستدەكات، بەشێوەیەك بیرۆكە لەوانە وەردەگرێت، بەڵام هەندێك گۆڕانكاریتر دەكات.
هەروەها بەپێی دزەكردنی وێنەكانی ئەو دواییانە دەردەكەوێت، گۆڕانكارییەكی گەورە بەسەر شێوەی ئەم ئۆتومبیلەدا دەهێرێتو كەمێك قەبارەی گەروەتر دەكرێت.
هاوكات گۆڕانكاری لە دیزاینی شێوەی دەرەوەیدا دەكرێت، شاشەی گەورەش تێیدا دادەنرێت و هەندێك بەرەوپێشچوونی تەكنەلۆجیو دیجیتاڵیشی تێدا دەكرێت هاوشیوەی، ئۆتومبیلەكانی بی ئێم دەبلیو، مێرسیدز.
بڕیارە ئەو ئۆتومبیلە دوو جۆر بزوێنەر دابنێت، پێشبینی دەكرێت یەكێك لەبزوێنەرەكانی كارەبایی بێت.