بەوێنە.. مایکرۆسکۆپێکی کۆن بەنرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت

پۆڵەتیک پرێس

لە ڕۆژی 15ی مانگی کانوونی یەکەم مایکرۆسکۆپێکی تەمەن 200 ساڵ کە لەلایەن زانای سروشتی بەڕیتانی چارلس داروین درا بە کوڕەکەی وەک بۆماوەیەک لە خێزانەکەیەوە لە زیادکراوێکدا بۆ فرۆشتن نمایش دەکرێت.

زانایانی پسپۆڕ لەو بوارەدا توانیان نرخێکی نزیکی بۆ مایکرۆسکۆپەکە دابنێن و بەنزیکی دەگاتە 480 هەزار دۆلار، زیادکراوی داری کریستی ئەم مایکرۆسکۆپەی ئاشکرا کرد، کە لەلایەن چارلس گۆڵد لەساڵی 1825 دیزاین کراوە، هەروەها یەکێکە لەو شەش مایکرۆسکۆپانەی کە ماون و پەیوەندیان بە داروینەوە هەیە.

جەیمس هیسلۆپ سەرۆکی ئامێرە زانستییەکانی گۆی زەوی و مێژووی سروشتی لە کریستی وتی: سەیر کردن و بینینی جیهانی مایکرۆسکۆپی داروین کە لە ساڵانی 1920 بۆ 1930 بەکاریهێناون زۆر کاریگەرە، هیسلۆپ جەختی لەوەش کردەوە چارلس داروین یەکێکە لە گەورەترین ناوەکانی مێژووی زانست، لەجیهانیشدا بەشێکی زۆر خەڵک خواستی ئەوەیان هەیە ئەو شتانە کۆبکەنەوە کە پەیوەندیان بە داروینەوە هەیە.

مجهر عمره 200 عام لـ عائلة داروين يطرح للبيع في مزاد - اخبار لبنان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا