پۆڵه‌تیك پرێس:
مەحموود ئەلزەهار، وەزیری پێشووی دەرەوەی فەلەستین باس ورده‌كاریی سه‌ردانێكی شاندی فه‌ڵه‌ستین بۆ ئێران، به‌خشینی پاره له‌لایه‌ن ئه‌و وڵاته‌وه ده‌كات.
ئه‌لزه‌هار كه بەرپرسی باڵای بزووتنەوەی حەماسه، له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فیزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، ساڵی 2006 سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێرانیان كردووه، له‌و سه‌ردانه‌دا كه چاویان به قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی پێشووی فه‌یله‌قی قودس كه‌وتووه، 22 ملیۆن دۆلاری داوه‌ته شانده فه‌ڵه‌ستینیه‌كه.
به‌رپرسه‌كه‌ی حه‌ماس باسی له‌وه‌شكردووه، پێشتر له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌ر بڕێكی زیاتر له‌و پاره‌یه ڕێككه‌وتبوون كه پێیاندراوه‌ن به‌ڵام ده‌ڵێت، به‌هۆی سنورداریی ئه‌ندامانی شانده‌كه كه نۆ كه‌س بوون، هه‌روه‌ها ڕێگه‌نه‌دان به هه‌ڵگرتنی بڕه پاره‌یه‌كی زۆری كاش، ته‌نیا 22 ملیۆن دۆلاریان پێدراوه.
به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریكا له‌سه‌روو هه‌موویانه‌وه دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته، ئێران تۆمه‌تبارده‌كه‌ن به هاوكاریكردنی ماددیی ئه‌و گروپانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشێوی ده‌نێنه‌وه.
ڕۆژی 3ـی كانونی دووه‌می ساڵی 2020 كاتێك له‌لوبنانه‌وه ده‌گه‌ڕایه‌وه عێراق، له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا قاسم سوله‌یمانی و ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس، له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی ئه‌مریكیه‌وه كرانه ئامانج و كوژران.