پۆڵه‌تیك سپۆرت
رۆژی رابردوو باسی كه‌ریم بنزیمامانكرد كه هه‌میشه پێش یارییه‌كان قورئانی پیرۆز ده‌خوێنێت و پێی وایه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وێت له یارییه‌كاندا، ئه‌مجاره باسی هه‌ندێك خووی باشترین یاریكه‌ری جیهان كریستیانۆ رۆناڵدۆ ده‌كه‌ین، كه پێش یارییه‌كان ئه‌نجامیده‌دا.
رۆناڵدۆ پێش هه‌موو یارییەک هەندێک کاری سەیر دەکات کە پێیوایە لە یارییەکاندا یارمەتی دەدەن و ده‌بنه هۆكار بۆ كار ئاسانی بۆی. رۆناڵدۆ بەر لە هەموو یارییەک هەندێک لە قژی دەبڕێت، كه پێی وایە ئەو كاره وادەکات گۆڵ بکات. هەرچەندە ئەو پرسیارەیان لە دۆن کردووه كه راسته ئه‌مه؟
ئاماده نه‌بووه وه‌ڵام بداته‌وه.
پێشتر رۆناڵدۆ هه‌ندێك خوی تایبه‌تی خۆی بۆ هاورێكانی باسكردووه پێش یارییه‌كان ئه‌نجامیده‌دات بۆ نموونە:
ئەوکاتانه‌ی لەگەڵ تیپەکەی دەچێتە نێو یاریگا هەمیشە خۆی دوایین کەس پێدەخاتە نێو یاریگاكه‌وه، چونكه پێیوایە ئەگەر دوایین کەس نەچێتە نێو یاریگاكه یارییەکی باش ناکات و ئاستی وه‌ك پێویست نابێت، هەروەها كریس هەمیشە قاچی راستی پێش چەپی دەخاتە نێو یاریگا، کە پێیوایە ئەم کارە گەشبینی پێدەبەخشێت، جگه له‌وه هه‌ركات لە گێمی یه‌كه‌م گۆڵ نەکات لە پشووی نێوان دوو گێمەکەدا ستایلی دانانی قژی دەگۆڕێت، بۆ ئەوەی یارمەتی بدات له گێمی دووەمدا گۆڵ بکات.
رۆنالدۆ به‌ر له یارییه‌كان ناهێڵێت هیچ موویه‌ك بە جەستەیەوە بێت و بەر لە یاریه‌كان جەستەی خۆی پاکدەکاتەوە. کاتێك سواری پاسی تیپه‌كه‌ی ده‌بێت، ئه‌وه رۆناڵدۆ هەمیشە لەسەر کورسی پێشکۆتایی و لای پەنجەرەکەوه دادەنیشێت، چونکە پێیوایە بەهۆی دانیشتن لەسەر ئەو کورسییە زۆرجار یارییەکانی بردووەتەوە و تووشی شكست نه‌بووه.