حكومەتی عێراق بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی چەند سیناریۆیەكی لەبەردەمدایە

پۆڵەتیك پرێس:
چەند سیناریۆیەك بۆ كەمكردنەوەی كورتهێنانی دارایی لەبودجەی گشتی ساڵی 2021 هەیەو بڕیارە حكومەت بەم نزیكانە ئەو سیناریۆیانە جێبەجێبكات.

هەیسەم جبوری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: سیناریۆی زۆر هەیە، بۆ ئەوەی حكومەت كورتهێنانی دارایی كەمبكاتەوە.

هەیسەم جبوری دەشڵێت: حكومەت ئەگەر لەماوەی ئەمساڵدا هەموو پابەندییەكانی جێبەجێبكات، رەنگە بتوانێت، كورتهێنانەكەی لەبودجەی گشتی بۆ 49% كەمبكاتەوە.

لەبارەی سیناریۆكان سەرۆكی لیژنەی دارایی وتی: كۆمەڵێك رێوشوێنی چاكسازی‌و رێكاری توند هەیە، كە دەبێت حكومەت بیگرێتە بەرو بەزوویی كورتهێنانەكەی كەمبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا