بانکی ناوەندی سزای بەسەر هەشت بانکی هەرێمی کوردستان و عێراقدا سەپاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە درێژەی جێبەجێکردنی داواکارییەکانی وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، بانکی ناوەندیی عێراق سزای بەسەر هەشت بانکی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و عێراقدا سەپاند و چیتر ناتوانن بە دۆلار مامەڵە بکەن.

ئەو بانکانەی لەلایەن بانکی ناوەندییەوە سزادراون بریتین لەم بانکانە: بانکی حامورابی، بانکی ئیسلامیی نێودەوڵەتیی کوردستان، بانکی ئەل هودا، بانکی ئیسلامیی باووشر، بانکی ئاشوور، بانکی وەبەرهێنانی عێراق، بانکی یەکێتیی عێراق و بانکی ئیسلامیی عەرەبی.

بانکی ناوەندیی عێراق تا ئێستا لەسەر داوای وەزارەتی گەنجیەنی ئەمریکا، سزای بەسەر 14 بانکی ناوخۆیی وڵاتەکەیدا سەپاندووە؛ ئەو بانکانە ناتوانن مامەڵە بە دراوی دۆلاری ئەمریکییەوە بکەن.
دواین جار ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ئەل هودا سەپاند بەتۆمەتی هاوکاریکردنی چەکدرانی بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی و پارەدارکردنی رێکخراوەکە.
بێبەشکردنی ئەو بانکانە لە مامەڵەکردن بە دۆلار، یەکێکە لە هەنگاوەکانی ئەمریکا بۆ رێگریکردنە لە چوونەناوەوەی دۆلار بۆ ناو ئەو وڵاتانەی کە لەلیستی گەمارۆکانی ئەمریکا لە نموونەی، ئێران سووریا و لووبنان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا