قوباد تاڵەبانی: كەركوك كە شارێكی فرە پێكهاتەیە و پێویستی بە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان جەخت دەکاتەوە کە كەركوك كە شارێكی فرە پێكهاتەیە و پێویستی بە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانەیە.

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە كۆبوونەوەم لەگەڵ مامۆستایانی ئایینیی كەركوك باسمان لەوەكرد وەك چۆن لە هەموو قۆناغەكاندا رۆڵی گرنگیان بینیوە لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیری كۆمەڵگادا.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لەم قۆناغەشدا لە شاری كەركوك پێویستە رۆڵی بنەڕەتی ببینن لە بەهێزكردنی گیانی پێكەوەژیانی ئاشتییانە و برایەتی لە نێوان پێكهاتەكانی ئەو شارەدا.
جێگری سەرۆکى حکومەت باسی لەوەشکردوە،لە كۆبوونەوەكەدا، مامۆستایان باسیان لە كێشە و گرفتەكانی خۆیان كرد و ئێمەش بەڵێنمان پێدان هەرچیمان پێبكرێت لە خزمەتكردنیان درێغی ناكەین.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا