پۆڵه‌تیك سپۆرت
له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك راهێنه‌ری یانه‌ی یۆڤانتۆس و هه‌بوونی كریستیانۆ رۆنالدۆ، ئه‌وه ئه‌ندریا پیرلۆ چه‌ند یارییه پشت به‌تواناكانی دیبالای ئه‌رجه‌نتینی نابه‌ستێت.
به‌وهۆیه‌وه خۆسییه مۆرینهۆی راهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزی گوشاری خستۆته سه‌ر یانه‌كه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی دیبالای بۆ بگوازنه‌وه، تا به ئاسانی ركابه‌ری خولی ئینگلیزی بكه‌ن و باشتر له‌گه‌ڵ سۆن و كین هێڵی پێشه‌وه‌ی تیپه‌كه به‌هێز بكه‌ن.
له به‌رامبه‌ردا به‌رپرسانی یانه ئینگلیزییه‌كه (70) ملیۆن یۆریان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كردووه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات له‌م قۆناغی سه‌ختی دارییه یانه‌ی یوڤی به‌و پاره زه‌به‌لاحه رازی ببن و ئه‌رجه‌نتینیه‌كه بده‌ن به مۆرینهۆ.