پۆله‌تیك سپۆرت
ساڵی 2020 رۆناڵدینهۆ به‌هۆی پاسپۆرتی ساخته له وڵاتی پارگوای له‌گه‌ڵ براكه‌ی ده‌ستگیر كران و بۆ ماوه‌ی (171) رۆژ زیندانی كران.
به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه ناوبراو له زیندانی پاره‌گوای بوو بیروبۆچوونی گۆڕاوه و بریاریداوه چیتر سه‌ركێشی نه‌كات و به‌رده‌وام بێت له كاری باشه.
رۆنالدینهۆ كه رۆژانێك به ملیۆنان دۆلاری هه‌بوو دوای ئازادبوونی ده‌وترێت خاوه‌نی پێنج دۆلار بووه، به‌ڵام ئێستا گه‌راوته‌وه وڵاته‌كه‌ی خۆی و خه‌ریكی كاری بازرگانییه، كه له ئێستادا توانیه‌تی به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی سێ ملیۆن دۆلار له ریكلامی یاریگاكانی به‌رازیل ده‌ستبخات.
ناوبراو له‌مكاته‌دا سه‌رقاڵی رێکلامکردنه بۆ یاریگای یانەی ئه‌تلةتیکۆ منیرۆ، هەروەها شاری بیلۆش نازناوی هاونیشتیمانی فەخريیان پێبەخشیوه، بێجگه له‌مانه گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیایەکی تایبەت بە بواری گەشتیاریش واژۆکردووە و بەهۆیەوە بڕە پارەیەکی زۆری دەست دەکەوێت.
هه‌وراز كاوه