زێدان پەیام دەنێرێ بۆ کلۆپ

ئەم بابەتە 147 جار بینراوە

بڕیارە ئەمشەو لە یاری لووتکەدا یانەی لیفەرپوڵ پێشواز لە یانەی ڕیاڵ مەدریدا لە یاری کۆتایی پێش وەختەدا .

بۆ ئەم مەبەستەش هەر دوو لا ئامادەکاری تەوایان کردوە بۆ یاریەکە ، لەبارەی یاریەکەوە زێدانی راهێنەری ڕیاڵ مەدرید ووتی ؛ ئێمە ئەمشەو یاری کۆتایی پێش وەختە ئەنجام دەدەین ئەنجامی پێشوو بۆ ئێمە گرنگ نییە و بیری لێ ناکەینەوە پێویستە ئەمشەویش سەرکەوتوبین ، زێدان ووتی لێتان ناشارمەوە یاریزانەکانم تەواو هەست بە دوو دڵی دەکەن چوونکە ئێمە لە نێو ئەنفێڵد یاری دەکەین ئەم یاریگایەش تایبەتمەندی خۆی هەیە

زێدان زیاتر دەڵێت ؛ پاش سەرکەوتنمان بەرامبەر بارسالۆنا ئێستا هەست بەفشارێکی زیاتر دەکەین چونکە ئێستا هەموو کەس جیاوازتر دەڕوانێتە ئێمە ، زێدان لەبەردەوامی قسەکانیدا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد ناکرێت بەهێزی ئێمە بۆ ئەم قۆناغە لەبەرچاو نەگێرێت لەکاتێکدا بەشێکی بنەڕتی یاریزانەکانم پێکانیان هەیە ئێمە بەهەوڵی خۆمان گەشتوینەتە ئەم قۆناغە .

زێدان ووتی دواجار تۆپی پێ لە نێو یاریگادا دەردەکەوێت نەک قسە و گوفتار .

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک