پۆڵه‌تیك پرێس:
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، “ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین”.
دوای ئه‌وه‌ی وته‌بێژی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ترسیان هه‌یه له‌وه‌ی ئێران له‌كاردانه‌وه‌ی كوژرانی زانا ئه‌تۆمییه‌كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ته‌لئه‌بیب له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند وڵاتێك بكاته ئامانج، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌ڕونكردنه‌وه‌كه‌یدا ده‌ڵێت “بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین”.
وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌شڵێت “ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە”.
ده‌قی ڕونكردنه‌وه‌كه:
ڕوونکردنەوەیەک لە گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە
لەم ڕۆژانەدا ئۆفیر گێنلدمان گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ کاروباری میدیای عەرەبی، لە تویتێکدا باسی لەوە کردبوو کە ئەگەری ئەوە هەیە کۆماری ئیسلامی ئێران هێرش بکاتە سەر هاووڵاتیانی ئیسرائیلی لە چەند وڵاتێکی وەک ( جۆرجیا ، ئازەربایجان ، تورکیا ، ئیمارات ، بەحرەین و هەرێمی کوردستان) . بۆ ئاگاداری هەموو لایەک و وەک چەندین جاری تریش ڕامانگەیاندووە ئیسرائیل هیچ بەرژەوەندیەکی لە هەرێمی کوردستان نییە و هیچ هاووڵاتییەکی ئیسرائیلیش لە هەرێمی کوردستان نین. بۆیە ئەم لێداونە بە هەر مەرامێک درا بێت رەت دەکەینەوە و لە ڕاستییەوە دوورە.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2020/12/5