نرخی نەوت دابەزی بەهۆی بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین دابەزی

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

مامەڵە سەرەتاییەکانی رۆژی چوارشەممە ئەوە دەردەخەن، بڵاوبوونەوەی داتاکانی پەیوەست بە ئابووری چین کاریگەری نەرێنیان لەسەر نرخەکان هەبووە و ئەمڕۆ نەوت بۆ خوار 78 دۆلار دابەزی.

رۆژی چوارشەممە (17-1-2024)، نرخی نەوتی برێنتی دەریای باکوور 52 سەنت دابەزی و بە 77 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوەکرا، هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 56 سەنت دابەزی و لە 71 دۆلار و 85 سەنتدا جێگیربوو.

نەوتی خاوی برێنت لە رۆژی سێشەممەدا کەمێک بەرزبووەوە، هەرچەندە وەبەرهێنەران دابەزینی قەبارەی نەوتی کۆگاکراوی ئەمریکایان بۆ ئاشکرابوو، بەڵام ململانێ دەریایی و ئاسمانییە بەردەوامەکان لە دەریای سوور نیگەرانییەکانی زیادکرد کە تانکەرەکان ناچارن رێڕەوی خۆیان بگۆڕن بۆ ئەوەی خۆیان لە ناوچەکە بەدوور بگرن، ئەمەش تێچوونەکان و بڕی کات بۆ گەیاندن زیادکردووە.

لەلایەکی دیکەوە، بەگوێرەی ئەو داتایانەی حکومەتی چین بڵاویکردووەتەوە، ئابووری ئەو وڵاتە لە چارەکی چوارەمی ساڵی رابردووا بەرێژەی %5.2 زیادیکردووە، ئەمەش پێچەوانەی پێشبینیی شرۆڤەکاران بوو.
چین وەک یەکێک لە گەورەترین وڵاتانی پیشەسازی، دووەم گەورەترین کڕیاری نەوتە لە جیهان و گەشەسەندن و سستبوونی ئابووری وڵاتەکەی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر نرخەکان دادەنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا