11ی سێپتەمبەر چۆن روویدا؟

پۆڵەتیك پرێس: راپۆرت

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ 22 ساڵ تێپەڕدەبێت بەسەر یەکێک لە خوێناویترین و پڕکارەساتبارترین رووداوەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا، رەنگە هیچ رۆژێک هێندەی ئەو بەروارە لەبیرەوەرییەکانی تاکی ئەمریکییدا بە ئازارتر نەبێت. دیمەنی سوتانی دوو لە گەورەترین و پڕبایەخترین تاوەرەکانی ئەمریکا و راگەیاندنی جەنگێکی 22 ساڵەی نێوان هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و سەرجەم گرووپ و تاقمە تیرۆرستییەکانی هاوشێوەی ئەلقاعیدە و بزوتنەوەی تاڵیبان لە ئەفغانستان. کە تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ئەو جەنگە بەردەوامی هەیە، کە بەهۆیەوە دەیان هەزار کەس کوژراون و بریندار بوون و بە ملیۆنانی دیکەش ئاوارە بوون.

Photos: FDNY Firefighters during the 9/11 attacks
جۆرج بۆش، سەرۆکی ئەوکاتی ویلایەتە یەکگرتووەکان و کارمەندێکی ئاگرکوژێنەوەی شاری نیویۆرک. 11ی سێپتەمبەری 2001.

بەرەبەیانی یازدەی سێپتەمبەر

22 ساڵ لەمەوبەر و بە دیاریکراوی لە هەمان رۆژدا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، وەک یەکێک لە بەهێزترین وڵاتەکانی جیهان، رووبەڕووی هێرشێکی تیرۆستی بووەوە و لە لایەن تیرۆستانەوە ناوجەرگەی وڵاتەکەی کرایە ئامانج و بە یەکێک لە کارەساتبارترین رووداوەکانی ئەو وڵاتە دادەنرێت.

ژمارەی کوژراوانی هێرشەکانی 11 سێپتەمبەر تا ئەم رۆژەش لە هەڵکشاندایە، بەجۆرێک تەنها ئەمساڵ بەشی ئاگرکوژێنەوەی شاری نیویۆرک ناسنامەی 43 کەسی نوێی بە دیواری یادەوەریی قوربانیانی سەنتەری بازرگانیدا هەڵواسیووە.

لە 11ی سێپتەمبەری2001، تیرۆریستانی گرووپی توندڕەوی ئەلقاعیدە- کە ئوسامە بن لادن دامەزرێنەری بوو- چوار فڕۆکەی نەفەر هەڵگری بازرگانیی پڕ لە سووتەمەنیان رفاند و لە هێرشە خۆکوژییەکانی ئەمریکا بەکاریانهێنا. دوو لەو فڕۆکانە بەرەو ئاراستەی ناوەندی بازرگانی جیهانی لە شاری نیویۆرک بەڕێکەوتن. لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا هەردوو تاوەرە دووانەکە رووخاون و بوونە داروپەردوو و بەشێکی گەورەی بەشی باشووری مانهاتنیان کاول کرد. فڕۆکەی سێیەم بەر پەنتاگۆن (وەزارەتی بەرگری ئەمریکا) لە شاری ئارلینگتۆن لە ویلایەتی ڤێرجینیا بەڕێکەوت. کە تەنها چەند کیلۆمەترێکی کەم لە واشنتۆن دی سیی پایتەختەوە دوورە. فڕۆکەی چوارەم لەلایەن سەرنشینەکان و تیمی فڕۆکەی چوارەم بەرپەرچیان دایەوە و فڕۆکەکە لە کێڵگەیەکی نزیک شانکسڤیل لە ویلایەتی پێنسیلڤانیا کەوتە خوارەوە و تەواوی سەرنشینەکانی گیانیان لەدەست دا.

لە هێرشە تیرۆریستییەکانی 11ی سێپتەمبەردا نزیکەی سێ هەزار کەس کوژران کە لەنێویاندا 19 تیرۆریستی قاعیدەشیان تێدابوو. رووداوەکە شۆکێکی جیهانی بەدوای خۆیدا هێنا و سات بە ساتی رووداوەک لە رێگەی تەلەفزیۆنەوە بۆ جیهان دەگوازرایەوە و ترس بەشێکی زۆری جیهانی داگیرکردبوو. ئیدارەی سەرۆک جۆرج بوش و بە بە راگەیاندنی “جەنگی دژی تیرۆر” وەڵامی هێرشەکانی دایەوە و بەرەیەکی فراوانی هاوپەیمانی بەسەرۆکایەتی خۆی پێک هێنا، و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی تایبەت بە رووبەڕووبونەوەی هەڕەشەی تیرۆر لەسەر ئەمریکا درووستکرد و دواتریش داگیرکردنی ئەفغانستانی بەدوادا هات کە مۆڵگەی سەرەکی تیرۆرستانی ئەلقاعیدە بوو.

Photos: FDNY Firefighters during the 9/11 attacks

هێرشەکان چۆن روویاندا؟

کاتژمێر 8:46 خولەکی بەرەبەیانی رۆژی 11ی سێپتەمبەر، فڕۆکەی boeing 767ژمارە 11ی هێڵی ئاسمانی ئەمریکا کە لە شاری بۆستنەوە بەرەو لۆس ئەنجلۆس بەڕێکەوتبوو، بە خۆیی و سەرنشینان و 20 هەزار گاڵۆن بەنزینەوە لەلایەن تیرۆرستانی قاعیدەوە بە تاوەری باکووری باڵەخانەی ناوەندی بازرگانی جیهاندا تەقێندرایەوە لە شاری نیویۆرک.

فڕۆکەی دووەم بە ئاراستەی باڵەخانەی باشووری ناوەندی بازرگانی جیهانی بەڕێکەوت و دوای 17 خولەک لە رووداوی یەکەم، ئەمیش بەخۆیی و تەواوی سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە خۆی بە باڵەخانەکەی دیکەدا کێشاو تەقییەوە.

دووکەڵ و ئاگری باڵەخانەکانی نیۆرک هێندە گەورە بوو، هەموو کەس دەیتوانی لە دووری هەزاران کیلۆمەترەوە بزانێت کە ئەمریکا لەژێر هێرشدایە.

سێیەم فڕۆکە کە لە ویلایەتی ڤێرجینیایەوە بەرەو لۆس ئەنجلۆس بەڕێکەوتبوو، باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)ی لە واشنتۆنی پایتەخت کردە ئامانج.

President George W. Bush first hearing the news of the September 11 attacks
جۆرج بوش، بۆ یەکەمین جار هەواڵی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر و هێرشەکانی سەر نیویۆرک و پنتاگۆنی بەگوێ دەگات، ئەوکات بەسەردانێک لە پۆلێکی قۆناغی دووی سەرەتایی قوتابخانەیەک بوو لە ویلایەتی فلۆریدا. 11ی سێپتەمبەری 2001.

لەلایەکی دیکەوە، فڕۆکەی چوارەم بەناوی یونایتد 93 کە بەرەو کالیفۆرنیا بەڕێدەکەوت، پاش 40 خولەک لە فڕینی فڕۆکەکە لەلایەن تیرۆرستەکانەوە دەستی بەسەردا گیرا. بەهۆی ئەوەی فڕۆکەکە لە وادەی فڕینی ئاسایی خۆی دواکەوتبوو، سەرنشینانی ناو فڕۆکەکە لە رێگەی مۆبایل و ئامێرەکانی پەیوەندیکردنەوە ئاگاداری رووداوەکانی نیۆرک و واشنتۆن بوون.

سەرنشینانی فڕۆکەکە پاش ئەوەی زانیان کە فڕۆکەکەیان هەرگیز نانیشێتەوە و بە سەلامەتی رزگاریان نابێت، بڕیاری رووبەڕوبوونەوەی تیرۆرستەکانیان دا.

کۆمەڵێک سەرنشین بڕیاری رووبەڕووبوونەوەیان داو لەگەڵ تیرۆرستەکان بەشەڕ هاتن، بەهۆی دروستبوونی ئاڵۆزی و پشێوەی لەبەشی پێشەوە، فڕۆکەکە کۆنتڕۆل لەدەست دەدات و لە ئاسمان سەرەو خوار دەبێتەوە بە خێرایی نزیکەی 500 میل لە کاتژمێرێکدا بەر زەوی کەوت و لە کێڵگەیەکی نزیک شانکسڤیل لە رۆژئاوای ویلایەتی پێنسیلڤانیا تەقیەوە.

تەواوی سەرنشینانی ناو فڕۆکەکە و هەر چوار تیرۆرستەکەش، کە بەکۆی گشتیی ژمارەیان 44 کەس دەبوون، گیانیان لەدەست دا. تا ئێستاش نازاندرێت ئامانجی فڕۆکەی چوارەم کوێ بوو کە لەلایەن سەرنشینەکانەوە رێگری لێکراو خرایە خوارەوە، بەڵام بەپێی چەند بەڵگەنامەیەکی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا کە پاش رووداوەکان بەشێکیان بۆ رای گشتی ئەو وڵاتە بڵاوکرایەوە، تێیدا چەند تیۆرییەک باسکراوە و دەڵێن، فڕۆکەی یونایتد-93 بەرەو یەکێک لە ئاراستەکانی؛ کۆشکی سپی، باڵەخانەی کۆنگرێس، باڵەخانەی سەرۆکایەتیی کامپ دەیڤد لە ویلایەتی ماریلاند و چەند وێستگەیەکی ئەتۆمی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەڕۆیشت و بەنیازبوون فڕۆکەکە وەک موشەکێک بەکاربێنن بۆ لێدان لە شکۆی ئەمریکا لەناو خاکی خۆیدا.

An F-16 escorts Air Force One, September 11, 2001
فڕۆکەیەکی F-16 لە چاودێریکردنی فڕۆکەکەی سەرۆک بوش لەکاتی گەڕانەوەی بۆ واشنتۆنی پایتەخت لە بەرەبەیانی 11ی سێپتەمبەر.

لە هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەردا چەند کەس گیانیان لەدەستدا؟

لە هێرشەکانی تیرۆرستانی قاعیدە بۆسەر ئەمریکا لە بەرواری 11ی سێپتەمبەری ساڵی 2001، 2 هەزار و 996 کەس گیانیان لەدەستدا، لەنێویاندا ئەو 19 تیرۆرستەش هەبوون کە چوار فڕۆکەکەیان رفاندبوو. قوربانییەکان هاوڵاتی 78 وڵاتی جیاوازی جیهان بوون و لە شارەکانی نیۆرک و واشنتن و ویلایەتی پەنسلڤینیا لە رووداوەکاندا کوژران.

ژمارەی قوربانیانی تەقینەوەکانی دوو تاوەرە بازرگانییەکە بەتەنها 2 هەزار و 763 کەس بوون. لەم ژمارەیە 343 قوربانیان لە ریزی تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری تەندرووستی بوون کە بۆ بەهاناوەچوونی خەڵکانی ناو دوو تاوەرەکە نزیکی تاوەرەکان ببوونەوە و بەسەریاندا رووخا.

لە رووداوەکانی پنتاگۆنیش، 189 کەس گیانیان لەدەست دا کە 64 یان لەناو فڕۆکەکەدا بوون کە خۆی کێشا بە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا.

44 کەسیش لە رووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەی چوارەم گیانیان لەدەست دا لە ویلایەتی پەنسلڤینیان لە نێویاندا، 4 لەو تیرۆرستانەی فڕۆکەکەیان رفاندبوو.

ئەنجامدەرانی هێرشەکان کێ بوون و چۆن بەناو ئاسایشە توندوتۆڵەکەی FBIدا دزەیان کرد؟

پاش سێ مانگ لە رووداوەکە و لە رێککەوتی 3ی دیسەمبەری هەمان ساڵدا، حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکان تۆمارێکی ڤیدیۆیی ئوسامە بن لاندنیان بڵاوکردەوە کە تێیدا بەپرسیاریەتیی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەری سەر ئەمریکا لە ئەستۆ دەگرێت.

ئوسامە بن لادن ئەوکات سەرۆکی رێکخراوی ئەل قاعیدە بوو، زۆرترین پەنجەی تۆمەتی ئاراستە دەکرا بەوەی دەستی هەبووبێت لە ئەنجامدانی هێرشەکان. بەڵام راستی رووداوەکان و لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی تایبەتی هێرشەکان شتێکی تر دەڵێت.

خالید شێخ موحەمەد، پیاوێکی کوەیتی و خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانستی ئەندازیاری میکانیکی لە زانکۆی نۆرث کارۆلینا. بە کەسێکی نزیکی ئوسامە بن لادن دادەنرێت و تۆمەتبارە بەوەی کە ئەندازیاری پلانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەرە.

راپۆرتی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی تایبەتی رووداوەکانی 11ی سێپتەمبەر دەڵێت، خالید شێخ موحەمەد، پلان دارێژەری هێرشەکە بووە و هەر ئەویش بووە بیرۆکەی هێرشەکەی بە قاعیدە داوە.

پێشتر لێکۆڵەرێکی FBI بۆ لێکۆڵینەوە لە شێخ محەمەد بەناوی فرانک پێلیگرینۆ، داندرابوو. پێلیگرینۆ گومانی هەبوو لەوەی شێخ موحەمەد دەستی هەبوبێت لە تەقینەوەکانی ساڵی 1993ی تاوەری ناوەندی بازرگانی جیهانی.

گومانەکانی پێلیگرینۆ زیاتر بوون کاتێک زانی، شێخ موحەمەد، پارەی گواستۆتەوە بۆسەر هەژماری بانکی یەکێک لە بکەرانی هێرشەکانی 11ی سێپتەمبەر.

ساڵی 2003 محەمەد لە پاکستان دەستگیرکرا. پێلیگرینۆ بەهیوا بوو بەو تۆمەتە دادگایی بکرێت کە ئاراستەی کرابوو. بەڵام پاش ماوەیەک لە گرتنەکەی بێسەروشوێن بوو دواتر دەرکەوت سی ئای ئەی بردوویەتی بۆ شوێنی نەزادنردراو بە مەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر لەگەڵیدا.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا