ئێران: ئەو كەسانە ناسراونەتەوە كە زانا ئەتۆمییەكان كوشت

پۆڵەتیك پرێس

حكومەتی ئێران رایگەیاند، ئەو كەسانە ناسراونەتەوە كە زانا ئەتۆمییەكەیان كوشتووە.

وەزارەتی ئاسایشی ئێران رایگەیاندووە، ئەو كەسانە ناسراونەتەوە كە بەكوشتنی موحسین فەخریزادە زانا ئەتۆمییەكەی ئێران تۆمەتبارن، دوای تەواوبونی لێكۆڵینەوەكانیش، كار بۆ ئامادەكردنی سروشتی وەڵامدانەوەی تیرۆركردنی زانا ناوەكییەكە دەكەن.

موحسین فەخریزادە كە بەباوكی موشەكی بالیستی و بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ناسراوە رۆژی 27ی مانگی رابردو لە هێرشێكدا لەنزیك تاران كوژرا.

هەرچەندە هەر دوای رووداوەكە ئێران، وڵاتی ئیسرائیلی بەكوشتنی زانا ئەتۆمییەكە تۆمەتباركرد، بەڵام تائێستا هیچ كەسێك بەرپرسیارێتی خۆی لەو هێرشە رانەگەیاندووە.

هاوكات نوسینگەی بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیلیش، ڕەتیكردەوە هیچ لێدوانێك لەسەر ئەو رووداوە بدات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا