لیژنەی نەزاهە بەدواداچوون بۆ دۆسییەی هەناردەی نەوتی هەرێم دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عێراق بەدواچوون بۆ دۆسییەی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات‌و لیژنەكەش بەنیازە بۆ لێپرسینەوە مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێم بانگهێشت بكات.

بەپێی سەرچاوەیەك، كە قسەی بۆ رۆژنامەی عەرەبی جەدید كردووە، لیژنەكەیان كۆمەڵێك دۆسییەی لەسەر هەناردەی نەوتی هەرێم دەستكەوتووە، كە بەشێكی دۆسییەكان پەیوەندی بە قاچاغبردنی نەوتەوە هەیە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، دۆسییەكان لەژێر لێكۆڵینەوەدان‌و دوای گەیشتنە ئەنجام دەست بەرێكاری پێویست لەبارەی بەقاچاغبردنی نەوتی هەرێم دەكرێت‌و پاشان لێپرسینەوەش لەو كەسانە دەكرێت پەیوەندییان بەو دۆسییەوە هەیە.

ئەمە لەكاتێكدایە، نزیكەی 100 پەرلەمانتاری عێراقیش واژوویان لەسەر یاداشتێك كردووە، بۆ ئەوەی مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەت بانگهێشتی پەرلەمانی عێراق بكرێت بۆ لێپرسینەوە لەسەر چەند دۆسییەیەك.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا