كڵۆپ لە هەمووان تووڕە دەبێت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش تەواو بوونی یارییەكەی شەوی ڕابردوو و بردنەوەی یانەی لیڤەرپول لە یانەی لیستەر سیتی پێشەنگی پێشوو بە ئەنجامی 3 – 0 یۆرگن كڵۆپی ئەڵمانی ڕاهێنەری یانەی ڕیدز لە هەردوو كەناڵی Sky Sport و BT تووڕە دەبێت و داوایان لێ‌ دەكات لە پێناوی مافی پەخش كردنی یارییەكانی خۆیاندا بێ‌ دەنگی نەكەن لەو دۆخە خراپەی دەگوزەرێت.

لە كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پاش یارییەكەی لیڤەرپول و لیستەر دا پەیامنێری كۆمەڵە كەناڵەكانی سكای سپۆڕتی ئەوروپی و بە تایبەت كەناڵە بەڕیتانییەكەی پرسیاری ئەوەی لە كڵۆپ كرد كە بۆچی 89 خولەك وەستا ئینجا گۆڕانكاری ئەنجام دا لە وەڵامدا كڵۆپۆ بە شتێك لە تووڕە بوونەوە بە پەیامنێرەكەی وت: (ئەی چی بكەم زوو یاریزان بگۆڕم دواتر یاریزانم تووشی پێكان ببێت ناچار یارییەكە بە 9 یاریزانەوە تەواو بكەم ها ئەوە نابێت و مەحاڵە ئێوەش وەك سكای سپۆڕت و بی تی كە مافی پەخش كردنی یاری یانەكانی ئینگلتەراتان لایە چ لە چامپیۆنس لیگ چ لە پریمەر لیگ بێدەنگیتان لێ‌ كردووە بەرنامە ناكەن لە سەر خراپی دۆخەكە).

ئەو ڕاهێنەری تەمەن 53 ساڵە زیاتر لەو بارەیەوە دواو وتی: (وردە وردە یاریزانمان لە بەردەست نامێنێت من تەنها مەبەستم لیڤەر نییە 6 یانەكەی پێشەنگ هەموو بەو دەردەوە دەناڵێنین دۆخەكە وا بڕوات لە كۆتایی وەرزدا دەبێت بە منداڵانەوە یارییەكان تەواو بكەین ناكرێت ئەو هەموو یارییە بكرێت شەممە و سێ‌ شەممە یەك شەممە و چوار شەممە هەموو ئەم یارییانە ئینجا هەڵبژاردەكانیش یاریزانمان بە پێكراوی و بە كۆڕۆناوە بۆ دێتەوە ئێوەش هەر بێ‌ دەنگ و بەرنامە ناكەن لە سەر دۆخەكە هیچ ناجوڵێنن تا یەكێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا و یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا و تەنانەت فیفاش بێتە سەر هێڵ دۆخەكە خراپە و لە دەست دەردەچێت ئەگەر فریا نەكەوین).

جێی باسە یانەی لیڤەرپول بە پێكانی چەندین ئەستێرەی پێكهاتەی یەكەمییەوە دەناڵێنێت شەوی ڕابردووش نابی كایتاشی بە پێكراوی بردرایە دەرەوە ئیتر كڵۆپ بە تەواوەتی لە دۆخەكە بێزار بوو نەیدەزانی چۆن چارەسەری دۆخی تیپەكەی بكات كە بە دەست زۆری پێكانی یاریزانەكانییەوە دەناڵێنێت چ پێكان وەك ئەوەی تووشی ڤاندەیك و هاوڕێكانی بووە چ كۆڕۆنا وەك ئەوەی تووشی محەمەد سەڵاح و چەند یاریزانێكی تر هاتووە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا