تۆتنهام و لیڤەر لە لوتكەدان

پۆڵەتیك: سپۆڕت
جەنگەكە لە نێوان كڵۆپ و گواردیۆلا گواسترایەوە بۆ كڵۆپ و مۆرینیۆ ئێستا هەردوو یانەكانی تۆتنهام و لیڤەرپول بە هەمان خاڵ كە 20 خاڵ دەكات لە پێشەنگی پریمەرلیگ دان و ئیدی جەنگی پێشەنگی گرتن لە نێوان ئەو دوو ڕاهێنەرە دەبێت كە ساڵی 2013 لە پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ لەگەڵ یانەكانی ڕیاڵ مەدرید و دۆرتمۆند بەرامبەر بە یەك دەجەنگان و دواجار كڵۆپ جەنگەكەی بردەوە و مۆرینیۆ و ڕیاڵی لە چامپیۆنس لیگ كردە دەرەوە.

لیستەری پێشەنگی پێشوو بە دۆڕاندنی بەرامبەر بە خودی لیڤەرپول كەوتە پلەی چوارەم و چێڵسی لەندەنی كەوتە نێوان ئەو و لیڤەرپولی دووەمەوە لە جیاوازی گۆڵ لە تۆتنهامی پێشەنگ.

ئەمشەویش دوو یاری ئاگرین لە هەفتەكە ماون ئەوانیش لە دوو كاتی جیادا بەڕێوە دەچن.

ئەنجامی یارییەكانی یەك شەممە
فۆڵهام 2 X ئیڤەرتۆن 3
شیڤێڵد 0 X ویستهام 1
لیدز 0 X ئەرسیناڵ 0
لیڤەرپول 3 X لیستەر 0

لیستی یارییەكانی ئەمشەو دووشەممە
بیرنلی X كریستاڵ پاڵاس                   سەعات 8.30 شەو
ولڤەرهامتۆن X ساوزهامتۆن             سەعات 11 ی شەو

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا