بایرن دۆڕا

پۆڵەتیك: سپۆڕت
دواجار و پاش ڕاماڵینی وڵاتی ئەڵمانیا و ئەوروپا یانەی بایرن میونخ لە گەڕی 2 ی خولی بۆندزلیگا بەرامبەر یانەی هۆفنهایم تووشی دۆڕان هات.

كەمێك پێش ئێستا لە سەر یاریگای ڕاین نیكار ئەرینا یاری نێوان هەردوو یانەكانی هۆفنهایم و بایرن میونخی میوانی بە كۆتا هات بە دۆڕانی یانە باڤارییەكە بە ئەنجامی 4 – 1 پاش ئەوەی یانەی خاوەن یاریگا مەزنترین ئاستی بەرامبەر یانە باڤارییە پاڵەوانەكەی چوارینەی ئەوروپا پێشكەش كرد.

یانەی بایرن میونخ كە خۆی ئامادە دەكات بۆ یاری جامی سوپەری ئەڵمانیا بەرامبەر بە یانەی بروسیا دۆرتمۆند لە شەوی چوار شەممەی داهاتوو ئەویش بە وێنەی دۆرتمۆند تووشی دۆڕان هات لە گەڕی 2 ی خولەكەدا پاش ئەوەی دۆرتمۆندیش دوێنێ‌ بەرامبەر بە ئۆگسبۆرگی باڤاری تووشی دۆڕان هات.

بەم شێوەیەش تیپەكەی هانز دیتەر فلیكیش تووشی دۆڕان هات پاش چەندین یاری مەزن و تۆمار كردنی چەندان و چەندان ئەنجامی ناوازە لە سەر ئاستی ئەڵمانیا و ئەوروپا.

هۆفنهایم 4 X بایرن میونخ 1

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا