دوای بوون بە سەرۆکی بارسەلۆنا هاندەرانی بلاوگرانە بە تامەزرۆیەوە چاوەرێی کار و بەڵێنی سەرۆکە تازەکەیانن .
لەنوێترین دەنگۆدا گوایە بارسەلۆنا لە رێگای لاپۆرتاوە داوی بۆ چەند ئەستێرەیەک داناوە لەوانە فێرمینۆ ، ئەلەبا ، ئەگوێرۆیە ، بە گوێرەی هەندێک سەرچاوە بێت لاپۆرتا وەک رێزێک و دڵدانەوەیەک زۆر ئارەزووی گرێبەستکردنی هەیە لەگەڵ ئەگوێرۆی هێرشبەری سیتی ئەرژەنتیندایە .
کۆتایی ئەم وەرزە ئەگوێرۆ دەتوانێت بە خۆرایی یانەی سیتی جێهڵێت ، ناوبراو پەیوەندیەکی تایبەته هەیە لەگەڵ مێسیدا هەروەها یانەی بارسەلۆنا بۆ ئەو بنکەیە پێویستی بەهێرشبەرێکی بە ئەزموون هەیە .