فاتی باشترین یاریزانی مانگە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئانسۆ فاتی هێرشبەری لاوی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی توانی خەڵاتی باشترین یاریزانی مانگی 9 ی خولی لالیگا بۆ خۆی بە دەست بهێنێت لە سەر حسابی چەند یاریزانێك كە لە نێویاندا لویس سوارێزیش بوونی هەبوو.

دەستەی یانەكانی لالیگای ئیسپانیا لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد كە فاتی لاو توانیویەتی لە ماوەی ڕابردوودا باشترین ئاست پێشكەش بكات و خۆی وەك یەكێك لە ناوازەترین یاریزانەكانی خولەكە پێشكەش بكات ئەمەش وای كردووە ناوبراو بتوانێت بە سەر تەواوی یاریزانەكانی تری خولەكە سەربكەوێت بە تایبەت لویس سوارێزی هاوتیمی پێشووی خۆی و ئیاگۆ ئەسپاسی یاریزانی بە توانای یانەی سێڵتاڤیگۆ و سێرجیۆ كانالێسی یاریزانی لاوی یانەی ڕیاڵ بیتیس.

ئەو یاریزانە لاوە لە ئێستادا بە یەكێك لە یاریزانە كاریگەرەكانی بەرشەلۆنە هەژمار دەكرێت هاوشان لەگەڵ لیۆ میسی ئەفسانەی یانەكە و جیهان هەر بۆیە ڕۆناڵد كومانی هۆڵەندی ڕاهێنەری یانەكە زۆر پشتی پێ‌ دەبەستێت سەرەڕای ئەوەی تەمەنی هێشتا 17 ساڵە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا