سپرایەک دەتوانێت ٤٨ سەعات لە کۆرۆنا بتپارێزێت

پۆڵەتیک پرێس

توێژەرانی زانکۆی بێرمینگهام کار لەسەر سپرایەکی لوت دەکەن کە بۆماوەی ٤٨ سەعات مرۆڤ لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت.

بەپێی بڵاوکراوەیەک لە رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ئەم جۆرە سپرا نوێیە لە ماددەیەکی کیمیایی دروست دەکرێت کە رێگرە لە چوونەناوەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەڕێی لوتەوە بۆناو جەستە.

بەپێی قسەی توێژەرەوەکان، رەنگە ئەم سپرایە لە بوارەکانی چاودێری تەندروستیی و گەشتە ئاسمانییەکان و وەرزی دەستپێکردنەوەی خوێندن و بەگشتی ئەو جێگایانەی مەترسی بڵاوبوونەوەیان زۆرە سودێکی زۆری هەبێت.

بەپێی توێژینەوەکە، ئەم سپرایە لە دوو پێکهاتەی سەرەکی پێکدێت ئەوانیش کاراگینان و گیلان کە هەردووکیان لە زانستی خۆراکدا بەکاردەهێنرێن، پێکهاتەی گیلان تەواوی ناوەوەی لوت دادەپۆشێت و بۆماوەی ٤٨ سەعات مرۆڤ لە توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەپارێزێت.

پێدەچێت بۆ لەمەودوا، لەپاڵ بەکارهێنانی ماسک و دەستکێش و پابەندبوون بە دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی، سپرای لوتیش ببێتە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خودپارێزی دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا