لەهەڵەبجە زەنگی مەترسی لێدرا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، لای هەمووان ڕوونە دۆخی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەتەواوەتی لەئاماری توشبوواندا گەیشتووەتە ئاستێکی زۆر مەترسیدار، بەشێوەیەک کە نزیک بووەتەوە لەوەی کە لەژێر کۆنتڕۆڵی دامەزراوە تەندروستیەکانی پارێزگای هەڵەبجە دەربچێت.

ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە رایگەیاندووە، بەهاوشاریانی ئازیزانمان ڕادەگەیەنین کە لەکۆی 200 سەد پشکنین، زیاتر لە 130 پشکنین هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون کە دەكاتە رێژەی لە 65 ٪ی کۆی پشکنینەکان.

باسی لەوەشكردووە، لەئێستادا نەخۆشخانەی وەفا توانای وەرگرتنی نەخۆشی ئەوتۆی نەماوە لەژووری چاودێری چڕ، هەروەها چەندان نەخۆشی دیکە هەیە کە پێویستیان بەژووری چاودێری چڕ هەیە، بەڵام ناتوانرێت داخڵ بکرێت، لەهەمان کاتیشدا لەقاوشدا توانای ڕێژەیەکی ئێجگار کەمی ماوە بۆداخڵ کردنی نەخۆش.

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ھەڵەبجە داوا لەهاوڵاتیان دەكات بۆئەوەی چیدی لەوە زیاتر فشارو پاڵەپەستۆی زیاتر بۆکارمەندان و دامەزراوە تەندروستیەکان دروست نەبێت، بەشێوەیەک بەدیار مەرگی ئازیزان و خۆشەویستانيانە دۆش دانەمێنن، داوايان لێدەكات مەودای کۆمەڵایەتی بپارێزن، دەمامک بەکاربهێنن، دووربکەونەوە لەشوێنی قەڕەباڵغ و ڕێنماییە تەندروستیەکان جێبەجێ بکەن وبەدەمەوە هاتنیان هەبێت بۆ وەرگرتنی پێكوتەی كۆرۆنا.

بەگوێرەی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە لەماوەی 24ی رابردوودا هەرێمی كوردستان 21 هاوڵاتی توشبووی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە.

راگەیەندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٥٢٩ )

١. پشکنین: ( ١٢٥٥٣ پشکنینی نوێ)
• ( ٤٩٦٨) هەولێر
• ( ٣٠٢٩) سلێمانی
• ( ٣٩٠٤) دهۆك
• ( ٨٠) هەڵەبجە
• ( ٥٧٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٢٣٨٠ تووشبووی نوێ)
• ( ٧٤٢) هەولێر
• ( ١٠٣٠) سلێمانی
• ( ٤٣٢) دهۆك
• ( ٤٠) هەڵەبجە
• ( ١٣٦) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین
٣. چاکبوون: ( ٦١٥ چاکبوون)
• ( ٢٠٧) هەولێر
• ( ٢٢١) سلێمانی
• ( ١١٥) دهۆك
• ( ١٠) هەڵەبجە
• ( ٥٣) گەرمیان
• ( ٩) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ٢١ مردن)
• ( ٢) هەولێر
• ( ٨) سلێمانی
• ( ٧) دهۆك
• ( ٢) هەڵەبجە
• ( ٢) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا