میسی تووشی پێكان بووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت

لیۆ میسی ئەفسانەی تۆپی پێی جیهان كاپتنی هەڵبژاردەی ئالبیسیلێستی ئەرجەنتین تووشی پێكان دەبێت.

پێگەكانی وەرزشی وڵاتی ئەرجەنتین بڵاویان كردەوە كە لیۆ لە كاتی مەشقە ئامادەكارییەكان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڵبژاردەی پارەگوای بۆ پاڵاوتنی مۆندیالی 2022 ی قەتەر تووشی پێكان بووە لە پاژنەی قاچی دا.

میدیای وڵاتی تانگۆكان ئەوەشیان ئاشكرا كردووە كە پاش پێكانەكەی لە لایەن لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەرەوە توور خراوەتەوە و پزیشكانی چاودێریكەری خەریكی پشكنینی وردن بۆی تا بزانن دۆخی چۆن لە نێوان بەشداری كردن لە یارییەكانی پاڵاوتن و دوورخستنەوەی لە لایەن ڕاهێنەرەوە هێشتا هیچ بڕیارێك نەدراوە.

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا