پۆله‌تیك سپۆرت
ئه‌مشه‌و یانه‌ی ریاڵ مه‌درید له‌سه‌ر یاریگای یانه‌ی ئه‌تڵه‌نتا له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بووه میوانی ئه‌و یانه‌یه. به پێچه‌وانه‌ی پێشبینیه‌كان یارییه‌كه به‌هۆی كارتێكی سووری یاریزانانی خانه‌خوێ گۆرا بۆ باڵا ده‌ستی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید.
له گێمی یه‌كه‌م:
هه‌ردوو تیپ تا خوله‌كی (17) وه‌ك یه‌ك بوون، به‌ڵام له هێرشێكی پێچه‌وانه‌ی هێرشبه‌رانی ریاڵ ناوبژیوان به‌كارتی سوور (ریمۆ فریلر)ـی به‌رگریكاری ئه‌تله‌نتای ده‌ركرده ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش به‌سبوو تا یاریزانانی مێره‌نگی پلانی گاسپرینی تێكبده‌ن و ده‌ست به‌سه‌ر یارییه‌كه‌دا بگرن.
له گێمی دووه‌م:
هێرشبه‌رانی ریاڵ توانایان نه‌بوو گۆڵ تۆمار بكه‌ن، به تایبه‌تی ڤینیسۆس زۆرترین هه‌لی گۆڵكردنی له‌كیسدا، ئه‌وه‌بوو تا كۆتاییه‌كان ئه‌نجامه‌كه بێ گۆڵ بوو، تا له خوله‌كی (86)دا مێندی به‌رگریكار له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه‌ی سزا گۆڵی یه‌كه‌م و بردنه‌وه‌ی بۆ یانه‌ی ریاڵ تۆماركرد و له یاریی چوونی ئه‌م قۆناغه به براوه گه‌رانه‌وه ئیسپانیا.
پوخته‌ی یارییه‌كه ئه‌م لینكه‌یه