نۆیەر بە نیازی چی یە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
مانوێل سوپەرمان نۆیەر گۆڵچی ئەفسانەیی یانەی بایرن میونخ و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا باس لە داهاتووی خۆی دەكات كاتێك دەستكێشەكانی دادەكەنێت و چی دی گۆڵچی بایرن و ئەڵمانیا نابێت.

لە پەراوێزی ئامادەكارییەكانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بروسیا دۆرتمۆند دا لە لوتكەی بۆندزلیگا ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە نۆیەر بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: (ژیانی وەرزشی منیش وەك هەموو یاریزانانی تری جیهان كۆتایی پێ‌ دێت و منیش وەك ئەوان ڕۆژێك ئیتر یاریگای جی دەهڵێم).

مانوێل وتیشی: (من لەو گۆڵچییانە نیم بە نیاز بم ماوەیەكی زۆر لە نێو یاریگادا بمێنمەوە و ببمە گۆڵچییەكی بە تەمەن لە یاریگادا كاتێكیش كە زانیم كاتی خۆیەتی بڕیاری وازهێنان دەدەم و دەڕۆم بە لای ژیانی خۆمەوە، بەڵام نامەوێت كە وازمهێنا ژیانی خۆم تێك بدەم بۆیە بەردەوام دەبم لە مەشق كردن و وەرزشێكی تریش دەكەم كە ئەویش تێنسە، چونكە زۆرم حەز لێیەتی و دەمەوێت پاش وازهێنان لە تۆپی پێ‌ ببمە یاریزانی تێنسی سەر زەوی).

جێی خۆیەتی ئاماژە بۆ ئەوە بكرێت كە نۆیەر بەم دواییانە بۆندەكەی لەگەڵ بایرن نوێ‌ كردەوە تا كۆتایی وەرزی 2023.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا