چیرۆكی وێنه‌كه‌

پۆله‌تیك سپۆرت

هه‌فته‌ی پێشوو له‌ یاریی جامی شای ئیسپانیا له‌ یاریی چوون، یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ هیچ به‌ یانه‌ی ئیشبیلیا دۆرا، به‌ڵام دوای یارییه‌كه‌ رووداوێكی سه‌یر روویدا ئه‌ویش مانه‌وه‌ی میسی بوو له‌ یاریگاكه‌.

دواتر وێنه‌گرانی نێو یاریگاكه‌ چه‌ند وێنه‌یه‌كی میسیان بڵاوكرده‌وه‌، له‌گه‌ڵ یاریكه‌ره‌كانی ركابه‌ر ده‌ستی كردووه‌ به‌ قسه‌كردن و ئه‌وانیش قاقا پێده‌كه‌نن، كه‌ دواتر ئه‌مه‌ له‌ سۆشیال میدیا كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌ باش و خراپ له‌سه‌ر لیۆ لێكه‌وته‌وه‌.

به‌ڵام دواجار گۆمێزی یاریزانی ئیشبیلیا له‌سه‌ر ئه‌و راوه‌ستانه‌ ده‌ڵێت:
میسی پرسیاری لێکردم لە ئەتلەنتا چی روویدات، شۆکبوو کاتێک منی لە لالیگا بینی. دواتر ئۆکامپۆس ھات و باسی پێکانەکەی کرد. ئێمە لیۆمان خۆشدەوێت، ئەو کاپتنی ئەرجەنتینە ھیوای باشی بۆ دەخوازین و له‌وه‌ زیاتر نه‌بوو قسه‌كان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا