هێڵی بەرگری بایرن كێشەی تووش بوو

پۆڵەتیك سپۆڕت

یانەی بایرن میونخی ئەڵمانی ئاستەنگی و كێشەی هێڵی بەرگری زۆری هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی شەوی هەینی داهاتوو لە بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی كاتێك ئەلفۆنسۆ دیڤێزی بەرگریكاری كەنەدی تووشی پێكانێكی سووك هاتووە و بەشداری مەشقەكانی یانەكەی نەكردووە.

ڕۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی بەربڵاو سەبارەت بە پێكانەكەی دێڤیز بڵاوی كردۆتەوە: بە هۆی ئەوپێكانە سووكەوە كە تووشی هاتووە هانز فیلك ڕێگەی بە دیڤیز داوە پشوو وەربگرێت و بەشداری مەشقەكانی ئەمڕۆ چوار شەممەی یانەكەی نەكردووە.

ڕۆژنامەكە ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە كە فلیك خوازیاری ئەوەیە بەرگریكارەكەی بۆ شەوی هەینی ئامادە بێت تا كێشەی تری تووش نەبێت و لە هێڵی بەرگریدا.

لە كۆتاییدا بێڵد ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە ئەگەر هات و دێڤیزی تەمەن 19 ساڵ بەشداری نەكرد ئەوا لۆكاس هێرناندێزی فەڕەنسی بەشداری دەكات لە دڵی بەرگری و داڤید ئالابای نەمساوی دەگەڕێتەوە جێگەی خۆی لە تاكی لای چەپی یانەی باڤاری لە شوێنی دێڤیز.

پێگەی بێڵد – عەرەبی/ دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا