حكومەت و پەرمان لە بارەی رێككەوتنی شەنگال كۆدەبنەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئەمڕۆ هەریەك لە وەزیری ناوخۆ و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستانی حكومەتی فیدراڵ، لەگەڵ لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان كۆببنەوەو تێیدا باس لە رێككەوتنی شەنگال بكرێت.

كۆبونەوەكە لەسەر داوای لیژنەكەی پەرلەمان بووەو تێیدا هەریەك لە رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و خالد شوانی وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدراڵ بەشداردەبن، ئەوەش بەمەبەستی ئەوەی تیمی حكومەت زانیاری تەواویان لەبارەی رێكەوتنەكەو چۆنیەتی جێبەجێكردنی بدەنە ئەندامانی لیژنەكە.

پێشتر عەبدولناسر ئەحمەد ئەندامی لیژنەی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم لەپەرلەمانی كوردستان بۆ پۆڵەتیك پرێسی ئاشكراكردبوو، كۆبونەوەكە بۆ گفتوگۆكردنە لەبارەی رێككەوتنی شەنگال لە نێوان حكومەتی هەرێم و عێراق.

دوای رێككەوتنەكەش پەكەكە و ئەو هێزانەی لەشەنگال لەپەكەكەوە نزیكن دژایەتی خۆیان بۆ ئەو رێككەوتنە دەربڕی و رایگەیاند، پێویستە ئیرادەی ئێزدییەكان و ئەنجوومەنی شەنگال بە هەند وەربگیرێت.

رۆژی نۆی مانگی رابردو هەردوو حكومەتی هەرێم و عێراق لەبارەی ئاسایی كردنەوەی دۆخی شەنگالەوە رێككەوتنێكیان واژۆكرد، بەپێی یەكێك لەخاڵەكانی رێككەوتنەكە ئیدارەیەكی نوێ بۆ شەنگال دادەنرێت و پێویستە سەرجەم هێزە چەكدارەكانی شارەكە دوور بخرێنەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا