پۆڵەتیک پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ئوردن رێگه‌ی به حزبی به‌عسی سۆسیالیستی ئوردنی دا چالاكییه سیاسییه‌كانی ئه‌نجام بدات و به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكات، زۆربه‌ی لایه‌ن و سه‌ركرده سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت لایه‌ن و سه‌ركرده شیعه‌كان نه‌یاره‌تی خۆیان به‌رامبه‌ر به‌و بڕیاره‌ی حكومه‌تی ئوردن ده‌ربڕی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی رایگه‌یاند، رێگه به گه‌ڕانه‌وه‌ی تاكڕه‌وی و رژێمی دیكتاتۆری ناده‌ن.
ئه‌یاد عه‌للاوی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانی رایگه‌یاند، رژێمی سه‌ددام، رژێمێكی دیكتاتۆر و تاكڕه‌و بوو، به‌هۆی سیاسه‌ته نه‌گریسه‌كانی به‌رامبه‌ر به خودی عێراقییه‌كان و وڵاتان، عێراقی رووبه‌ڕووی ده‌یان كاره‌سات و رووداوی ناخۆشی مێژوویی كرده‌وه، به‌تایبه‌ت جه‌نگی هه‌شت ساڵه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران و داگیركردنی كوەیت و شه‌ڕی كورد و له‌ناوبردنی چه‌ندین سه‌ركرده‌ی سیاسی ئۆپۆزسیۆنی نیشتمانی.
عه‌للاوی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشاوه، كه به‌هۆی ئه‌و زوڵم و سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی ئه‌نجامیان دا، عێراق رووبه‌ڕووی چه‌ندین نه‌هامه‌تی بووه‌وه، به‌تایبه‌ت به‌هۆی ئه‌و كرده‌وه نامرۆییانه‌یه‌وه كه به‌رامبه‌ر گه‌له‌كه‌ی و دراوسێكانی ئه‌نجامیدا، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی روویدا و كۆتایی به ته‌مه‌نی هات، به‌ڵام عێراقییه‌كان باجی زۆریان دا.
عه‌للاوی، روونیكردووه‌ته‌وه، ئامانجی سه‌ره‌كی له دوای كۆتاییهاتن و له‌ناوچوونی سه‌ددام و رژێمه‌كه‌ی، بریتی بوو له دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی دیموكراسی و هه‌موو عێراقییه‌كان لێی سوودمه‌ند بن و له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری دامه‌زرابێ، به‌ڵام ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كۆسپ و ئاسته‌نگی له‌به‌رده‌م ئه‌و پڕۆژه نیشتمانییه دروست كرد.