ئەمانە لە بەرشەلۆنە دەڕۆن

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمڕۆ هەینی چەند ڕاپۆرتە هەواڵێكی ڕۆژنامەكانی هەرێمی كەتەلۆنیا ئاشكرایان كرد كە لە ماوەی میركاتۆی زستاندا لە دوو مانگی داهاتوو چەند ناوێك لە یانەی بەرشەلۆنە دەكرێنە دەرەوە و دەبێت بڕۆن.

بە پێی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ دوێنێ‌ پێنج شەممە كارلیس تۆسكیتس سەرۆكی كاربەڕێكەری یانەكە لەگەڵ ڕۆناڵد كومانی بەڕێوەبەری هونەری و ڕامۆن بلانیسی بەڕێوەبەری وەرزشی كۆبۆتەوە و پێی ڕاگەیاندوون كە دۆخی یانەكە هێند خراپە ناتوانن تەنانەت یەك بۆندێش واژوو بكەن ئەگەر چەند ناوێك هەیە لە یانەكە نەچنە دەرەوە.

كۆمانی ڕاهێنەری خوازیاری ئەوەیە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا هەریەك لە مەمفیس دیپای لە لیۆن و ئەریك گارسیا لە مان سیتی بگوازێتەوە بۆ ڕیزەكانی بەرشەلۆنە، بەڵام كارلیس پێی ڕاگەیاندووە كە ئەو شتە ڕوو نادات تا یانەكەی ئەو چەند ناوەی دەست نیشانی كردوون نەیانفرۆشێت كە ئەوانیش هەریەك لە (عوسمان دیمبلی و ساموێل ئۆمتێتی و كارلیس ئەرینا و مارتن براسیوایت و جۆنیۆر فیربۆ) ن ئەگەر چی بەم دواییانەش دێمبلی بەشداری كاریگەری كردووە لە یانەكەدا، بەڵام بە هۆی ئەوەی لە 2022 بۆندەكەی بە كۆتا دێت و چەند یانەیەك چاویان لە سەرێتی بە تایبەت مانچستەر یونایتد و یۆڤینتۆس ئەوا پێ‌ دەچێت بەرشەلۆنە دەستبەرداری ببێت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا