كاتانیچ پێكهاتەی شێرەكانی ڕافیدێنی ڕاگەیاند

پۆڵەتیك: سپۆڕت
بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەو دوو یارییە دۆستانەیەی كە بڕیارە شێرەكانی ڕافیدێن بەرامبەر هەریەك لە ئەردەن و ئۆزباكستان لە 12 و 17 ی ئەم مانگەدا لە ئیمارات ئەنجامی بدەن ستریچكۆ كاتانێچی سلۆڤینی ڕاهێنەری هەڵبژاردەكە پێكهاتەی یاریزانە بانگهێشت كراوەكانی بڵاو كردەوە.

هەڵبژاردەی عێراق بەو دوو یارییە كە لە ئیماراتی عەرەبی ئەنجامی دەدات ئامادەكاری دەكات بۆ یارییەكانی پاڵاوتنی هەردوو پاڵەوانێتی جامی نەتەوەكانی ئاسیا و جامی جیهانی كە سەرەتای ساڵی داهاتوو دەست پێ‌ دەكەنەوە.

Slovenian coach Srecko Katanec

پێكهاتەی یاریزانە بانگهێشت كراوەكان كە پێش گەشت كردنیان بۆ دوبەی لە بەغدادی پایتەخت كۆ دەبنەوە پێك دێت لە:

گۆڵچی/ جەلال حەسەن – فەهد تاڵب – محەمەد حەمید
بەرگری/ عەلا مەهاوی – مستەفا محەمەد – ئەحمەد ئیبراهیم – مەیسەم جەبار – سەعد ناتق – عەلی فائیز – ڕێبین سۆلاقا – زوڵغام ئیسماعیل – عەلی عەدنان.

ناوەند/ ئەمجەد عەتوان – بەشار ڕەسەن – محەمەد ڕەزا – حسێن عەلی – مازن فەیاز – محەمەد مزهەر – شەریف عەبد كازم – هومام تاڕیق – ئیبراهیم باییش

هێرشبەر/ عەلا عەبد زەهرە – ئەیمەن حسێن – موهەنەد عەلی

 

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا