ئارسەر چی بە بەرشەلۆنە وت

پۆڵەتیك: سپۆڕت
پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی بە ڕەسمی ئارسەر میلۆی نێوەندكاری بەڕازیلی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پێشكەش كرد بە میدیاكاران ئارسەر وەك ئەوەی داخەكانی خۆی بەرامبەر یانەكەی پێشووی هەڵبڕێژێت هێرشێكی زۆری كردە سەر بەرشەلۆنە و ئیدارەی ئەو یانەیە.

لەو كۆنگرە ڕۆژنامەنووسییەدا میلۆ ڕایگەیاند: (لە بەرشەلۆنە درۆی زۆرم لەگەڵ كرا بۆیە پێم خۆش بوو بەجێی بهێڵم بەرەو جێگەیەك كە تیایدا ئاسودە بم و بتوانم ئەوەی خەونمە بیهێنمە دی بۆیە یۆڤیش ئەو یانەیەیە كە دەتوانم هەموو توانای خۆمی پێشكەش بكەم، چونكە دڵنیام ئەم یانەیە بەردەوام لە كێبڕكێ‌ دایە و خەونی گەورەی هەیە كە لە بەرشەلۆنە نەبوو وەك بردنەوەی نازناوی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا هەر بۆیە لێرە من ئاسودە دەبم).

لە بەشێكی تری لێدوانەكەیدا ئەو یاریزانە تەمەن 23 ساڵە وتی: (هاتووم لەگەڵ ژمارەیەك یاریزانی ناوازەی جیهان یاری بكەم و لەگەڵ باشترین یاریزان ئاستی خۆم پێشكەش بكەم ئەویش كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە ئینجا تەواوی یاریزانە ناوازەكانی تری یۆڤی).

جێی بیرهێنانەوەیە ئارسەر میلۆ نەیدەویست ڕیزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی كەتەلۆنی جێ بهێڵێت، بەڵام بە هیچ جۆرێك ئیدارەی یانەكە نەیان دەویست ئەو یاریزانە بمێنێتەوە هۆكارەكەشی نادیار بوو دواجار ناوبراویان خستە نێو بۆندی گواستنەوەی بیانیچەوە ئارسەریش بە ناچاری یانەكەی بەجێهێشت.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا