عێراق مەرجی نوێ بۆ سیستمی ترانزێت دادەنێت

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، لیژنەی ترانزێتی ئاگادارکردووەتەوە لە دانانی مەرجی نوێ بۆ تێپەربوون بە ئاسمانی وڵاتەکە.

ناسڕ حسێن بەندەر شبەلی وەزیری گواستنەوی عێراق رایگەیاند، هەر فڕۆکەیەک کە بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕێت بەهاکەی ٤٥٠ دۆلارە و ژمارەی ئەو فڕۆکانەی لە رۆژێکدا بە ئاسمانی عێراقدا تێدەپەڕن دەگاتە ٢٦٠ فڕۆکە، هەندێک جار لەوەش زیاترە.

جەختی لەوەش کردەوە، کۆمپانیای رێنیشاندەری ئاسمانی بەرپرسە لە بەڕێوەبردنی ئاسمان.

وەزیری گواستنەوە وتیشی: لە ئێستادا وەزارەت لە قۆناغی پێداچوونەوەدایە بە سیستمی ترانزێت، ئاشکراشی کرد، لەگەڵ لیژنەی ترانزێت کۆبوونەوەیەکیان سازکردووە تا لەسەر ئەم دۆسیەیە گفتوگۆ بکەن و لەماوەی هەفتەیەک یان دووانی دیکە بگەنە ئەنجام.

ئاماژەی بەوەشکرد، تاوتوێی سەرەتایی لەسەر دەستپێکردنی سیستمی ترانزێت کراوە و لەگەڵ وڵاتانی دراوسێشدا بابەتەکە خراوەتە بەر باسکردن.

باسی لەوەش کرد، پڕۆژەی کاراکردنی سیستمی ترانزێت بەتایبەت لە عێراق کە بەڕووی زۆرێک لە وڵاتاندا کراوەیە ئۆپراسیۆنێکی گرنگە بۆ زیادکردنی داهات و سامانی عێراق.

پێشتریش، ناسڕ حسێن بەندەر شبەلی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، سیستمی ترانزێتی زەمینی و ئاسمانی لە عێراق کارا دەکرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا