گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا و دانیمارک دەستپێدەکەنەوە

ئەم بابەتە 62 جار بینراوە

پۆڵەتیک پرێس

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، رۆژی سێشەممە ١٥ی کانوونی یەکەم گەشتە ئاسمانییەکانی ئەڵمانیا و دانیمارک دەستپێدەکەنەوە.

رۆژی دووشەممە ١٤ی کانوونی یەکەم، ناسڕ شبلی وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند، بڕیارە گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ ئەڵمانیا و دانیمارک دەستپێبکاتەوە بەتایبەت لەگەڵ کۆپنهاگن و فرانکفورت و بەرلین.

باسی لەوەش کرد، گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای ئێرباسدا لە ئارادایە و هیوا هەیە بۆ ئەوەی ساڵی داهاتوو دوو فڕۆکەی نوێ بداتە عێراق.

گەشتە ئاسمانییەکانی عێراق لەگەڵ ئەوروپا لە ساڵی ٢٠١٥ دەستیپێکرد بەڵام ساڵی رابردوو بەهۆی بوونی کێشەی تەکنیکی و نەگونجاوی فڕۆکەکانی عێراق سەرجەمیان راگیران.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک