ئەمڕۆ ڕۆژیادی بوونی مارادۆنایە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
ئەمڕۆ 30 – 10 – 2020 ڕۆژیادی لە دایك بوونی ئەفسانەی سەدەی 20 ی ئەرجەنتین و جیهانی تۆپی پێ‌ دیێگۆ ئەرماندۆ مارادۆنا یە كە تەمەنی بوو بە 60 ساڵ.

ئەمڕۆ لە یادی لە دایك بوونی ئەو ئەفسانەیەدا ئەنجومەنی ناوچەیی لاپاتینال كە دیێگۆی تیادا لە دایك بووە و تیایدا ژیانی منداڵی و لاوێتی تیادا بە سەر بردووە و هێشتا خوشكەكانیشی دانیشتووی ئەو گەڕەكەن بڕیاریاندا كە ناوچەكە بە ناوچەی دانیشتووە زێڕین ەكە ناوزەند بكەن كە وەك دیزنی لاندی لێ‌ دەكەن و دیێگۆش لەوێ‌ ماڵێكی دەبێت تا هەوادارانی لەوێ‌ سەردانی بكەن و بیبینن.

مارادۆنا كە سەرەتای دەركەوتنی لەگەڵ یانەی ئەرجەنتینیۆز جۆنیرۆز بوو لە ساڵی 1976 كە هێشتا تەمەنی نەبوو بوو بە 16 ساڵیش هەر بۆیە شارەكەیان ناوزەند كردووە بە پایتەختی تۆپی پێی جیهان وەك ڕێزێك بۆ بیبی دیۆری كە لەوێ‌ ژیانی بە سەر بردووە و هێشتا خۆشەویستی و ڕێزیان بۆی ماوە كە ئەفسانە و دڵبەریان بووە.

سیزار پیرێز ئەندامی ئەنجومەنی ناوچەكە لەو بارەیەوە ڕایگەیاند: (دەمانەوێت بە شێوەیەك ڕێز لەو كەسانە بنێین كە شیاو بە كەسێتییان بێت مارادۆناش خۆشەویستی هەموانە و دەمانەوێت تا لە ژیاندایە ڕێزی لێ‌ بنێین نەك كە خۆی لە ژیاندا نەما پەیكەری ئاڵتونی بۆ دروست بكەین ئەو نموونەی باڵای خۆشەویستییە بۆ هەموو ئەرجەنتینییەك).

هەروەك وتیشی: (دیێگۆ منداڵێكی خۆشەویست بووە لە لای هەموان و وەك مێرد منداڵێكیش كەسێك بوو هاوكاری هەموو كەسێكی دەكرد و هەموان خۆشیان دەوێت تەنانەت ئێستاش دوو خوشكی لە ناوچەكە دەژین و خەڵك بە خۆشەویستی دیێگۆوە لەوانیش دەڕوانێت).

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا