دۆن و ئیمباپێ‌ چییان وتووە

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا فۆتۆیەك تەواوی دونیای بە خۆیەوە سەرقاڵ كرد ئەویش فۆتۆی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و كیلیان ئیمباپێ‌ بوو لە یاری نێوان هەردوو هەڵبژاردەكانی فەڕەنسا و پرتوگال كە تیایدا و لە دیمەنێكی ناوازەدا دۆنی گەورە دەچێتە لای ئاسكە گەنم ڕەنگەكەوە و قسەی بۆ دەكات دواتر ئیمباپێ‌ دەست دەكات بە پێكەنین كریستیانۆش خۆی هەر پێدەكەنێت بە هۆی ئاست نزمی یارییەكەشەوە لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەدا ئەو دیمەنە چەند ڕۆژێكە بۆتە دیمەنی میدیای جیهان.

ئاژانسی Sky Sport بڵاوی كردەوە: ڕۆناڵدۆ چەند ئامۆژگارییەكی پێشكەش بە ئیمباپێ‌ كردووە یاریزانە لاوەكەش پێكەنیوە.

ڕۆژنامەی كۆرێری دیلا سپۆڕت ئیتاڵیش لای خۆیەوە بڵاوی كردەوە: پێ‌ دەچێت سەبارەت بە داهاتوویان قسەیان كرد بێت بەو پێیەی دەنگۆیەكی زۆر هەیە سەبارەت بەوەی كە ڕۆناڵدۆ ڕوو لە پاریس بكات لە كاتێكدا هەوادارانی یۆڤی خوازیاری ئەوەن دۆن بتوانێت چۆن لە ڕابردوودا دیلیختی قاییل كرد ڕوو لە یۆڤی بكات ئیمباپێش قاییل بكات بەوەی ڕوو لە یۆڤی بكات.

جێی باس كردنە كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نموونەی باڵای كیلیان ئیمباپێ‌ یە و چەندان و چەندان فۆتۆی هەیە لە ژوورەكەی خۆی بە منداڵی كە تەواوی دیوارەكەی وێنەی نموونە باڵاكەی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆیە.

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا