هەفتەی كلاسیكۆ

پۆڵەتیك: سپۆڕت
لە ئەمشەوەوە یارییەكانی هەفتەی 7 ی لالیگای وڵاتی ئیسپانیا دەست پێ‌ دەكەن و لە شەوی دووشەممە بە كۆتا دێن لە نێو هەفتەكەشدا بێگومان كلاسیكۆی تۆپی پێی وڵاتی ئیسپانیا و كلاسیۆكی جیهان سەرنجی هەموو لایەك بۆ خۆی ڕادەكێشێت سەرەڕای ئەوەی كە پێناچێچت كلاسیكۆ وەك ساڵانی ڕابردوو ئاگرین بێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا قورسایی خۆی ماوە دەشێت ئەم كلاسیكۆیەش كەمێك دۆخەكەی جیاواز بێت لەوەی چەند ساڵی ڕابردوو ڕووی داوە.

كلاسیكۆ سەرەڕای ئەوەی هەموو جیهانی بە خۆیەوە سەرقاڵ كردووە پێ‌ دەچێت كۆتایی زیدانیش بێت لەگەڵ ڕیاڵ ئەگەر هات و ئەو ڕاهێنەرە مەزنە تووشی دۆڕاندی دووەم هات لە لالیگا و سێیەم لە ماوەی تەنها 7 ڕۆژدا هەر بۆیە بۆ زیزۆ زۆر گرنگە كە بردنەوە تۆمار بكات ئەگەر نەشیتوانی هەر نەهێڵێت بدۆڕێت یەكسان ببێت سوودی دەبێت لە بەرامبەردا ڕۆناڵدۆ كومانی ڕاهێنەری نوێی بەرشەلۆنە و ئەفسانەی پێشووی هەموو هەوڵێكی خۆی دەدات تا لە یەكەم كلاسیكۆوە خۆی بسەلمێنێت و بردنەوە تۆمار بكات بەرامبەر بە ڕیاڵ.

لەگەڵ كلاسیكۆدا چەندان و چەندان یاری گرنگ و بەهێز لە ئیسپانیا بەڕێوە دەچن، بەڵام بە هۆی ئەوەی كلاسیكۆ هەیە هەموو باسەكانی گەڕی 7 لە بارەی كلاسیكۆوە دەبێت.

لیستی تەواوی یارییەكانی هەفتە

ئەمشەو هەینی
ئێڵچی X ڤالەنسیا

سبەی شەممە
بەرشەلۆنە X ڕیاڵ مەدرید           كلاسیكۆ سەعات 5 ی عەسر
ئۆساسۆنا X ئەتڵەتیك بلباو
ئەتڵەتیكۆ X بیتیس

ڕۆژی یەك شەممە
ڤەلەد وەلید X ئالاڤێس
قادیش X ڤیاڕیاڵ
خیتافی X گرانادا
سۆسیداد X هۆیسكا

شەوی دووشەممەی داهاتوو
لیڤانتی X سیڵتا ڤیگۆ

دانەر ئەسڵان

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا