پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان (دەرماڵەی لەبری کەمئەندامی) بۆ بەشێک لەو فەرمانبەرانە خەرج دەکات کە خاوەن پێداویستی تایبەتن.
ئەمڕۆ چوارشەممە لە نوسراوێکدا وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکرد، “دیاریکردنی مافی دەرماڵەی لەبری کەمئەندامی بەڕێژەی %50 لە مووچەی بنەڕەتی کەمئەندامی فەرمانبەر دەبێت بەو مەرجەی لە بڕی 100 هەزار تێپەڕنەکات”.
ئەوەش هاتووە، “لە کاتی خانەنشینکردنی فەرمانبەری کەمئەندام بڕی 100 هەزار دینار وەکو هاوکاری خەرج دەکرێت بۆ کەمئەندامی خانەنشینکراو لە بەڕێوەبەرایەتی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی”.